سلێمانی - INA
لە شاری سلێمانی بە بەشداری نزیکەی ٨۰ ڕێستۆرانت و خواردنگەو شوێنی جۆراوجۆر لەپارکی هەواری شار فێستیڤاڵی تام دەستیپێکرد.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانس هەواڵی عێراقی كەوتوە دەڵێت: لە ڕێوڕەسمێکدا فێستیڤاڵی تام لە پاری هەواری شار لە سلێمانی دەستیپێکرد، كە دوێنێ پێنجشەممە دەستی پێكردوەو بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و پێشوازی لە میوانان دەكات و هاوڵاتیانیش پۆڵ پۆل سەردانی فێستیڤاڵەكە دەكەن.
راشیگەیاند: فێستیڤاڵەکە بەسەرپەرشتی و چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوراری سلێمانی و لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجادراوەو تیایدا نمایشی خواردنی نزیکەی ٨۰ ڕێستۆرانت و خواردنگەو شوێنی جۆراوجۆر دەكرێت، کە ۲٦ خواردنی جیاوازی خۆماڵی و وڵاتانی جیهانی پێشکەش بە ئامادەبوان دەکرێت.