بازرگانی: لە عێراقدا برسێتی دروست نابێت

ناوخۆ
  • 19-05-2022, 22:32
  • +A -A

    بەغدا   INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی دووپاتی كردەوە، دەرنەكردنی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، وەزارەتەكەی خستۆتە گۆڕەپانێكەوە لەبەر رۆشنایی قەیرانی خۆراكی جیهانی، هاوكات دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كە هیچ برسێتییەك لە عێراق روونادات، وەك هەندێك هۆشداری دەدەن.
    محەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ماڵپەڕی ئەلعێراقیە نیوزی راگەیاند، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : وەزارەت لە سەرەتای ئەمساڵەوە هۆشداری داوە لەوەی جیهان بە قەیرانی ئابووریدا تێدەپەڕێت بەهۆی نرخی بەرز و دەبێت هەنگاوی ستراتیژی بنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.
    ئەوەشی خستەڕوو،وەزارەتی بازرگانی پابەندە بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراك و بەردەوامە لەگەڵ كارەكانی وەرگرتنی گەنم، هەروەها تا ئەمڕۆش 777 هەزار تۆن گەنمی ناوخۆییمان بەبازاڕكردنی تەواو كردووە، هەروەها برسێتی روونادات، وەك هەندێك هۆشداری دەدەن.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : گرفت هەیە كە پەیوەندی بە نەبوونی بودجە هەیە، كە وەك بەربەستێك وەستابوو لەبەردەم بەهێزكردنی گەنجینەی ستراتیژی، هەروەها دەرنەكردنی یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری، كە ئێمەی خستە گۆڕاوێكەوە، وە دۆخەكەش پێویستی بە بەپەلەیە،ڕێوشوێنی دابینكردنی پێداویستی خۆراك بە شێوەیەكی یەكگرتوو و تێپەڕاندنی قەیرانەكە.
    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە دوێنێ، چوارشەممە، كە هاوكارییەكانی حكومەت لەگەڵ پەرلەمان ڕەنگە بگاتە یاسایەكی ئاسایشی خۆراك كە بەسەر تەحەددیاتەكاندا زاڵ بێت.
    نازم ئەوەشی خستەڕوو لە میانی وتارەكەیدا بۆ بەرنامەی بێلایەن كە لەلایەن كەناڵی هەواڵی ئەلعێراقیەوە پەخش دەكرێت و دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، كە حكومەت پشتڕاست دەكاتەوە كە رێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵ دەگرێت سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراك، هەروەها 10 ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانن پڕۆژە یاسا پێشكەش بكەن، لەنێویاندا یاسای ئاسایشی خۆراك.
    ئاماژەی بەوەشكرد یاسای پاڵپشتی فریاگوزاریمان پێشكەش كرد بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان بۆ ئەوەی حكومەت لە خاڵی بێتوانایی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان رزگار بكەین، هەروەها سیستەمی 1/12 لە تەرخانكردنی داراییدا مەرجەكانی حكومەت بۆ سەبەتەی خۆراك، كارەبا، پرۆسەی پەروەردە و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و باقی بابەتە بنەڕەتی و بەپەلەكان.