ئەنجومەنی باڵای دادوەری :ئێمە لایەنێکی ناکوکی سیاسی نین

سیاسی
  • 19-05-2022, 22:28
  • +A -A

    بەغدا _  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، جەختی لە سەربەخۆیی و بێ لایەنی خۆی دووپاتكردەوە، هاوكات داواشی لە هەموو هێزە سیاسییەكان كرد دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ  ناكۆكییەكانی خۆیان  تێکهەڵ نەکەن.
    ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، دەستور سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دووپات دەكاتەوە، هەروەها ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەمیشە پەرۆشە بۆ سەربەخۆیی و بێلایەنی خۆی هەروەها لایەنێكیش نییە لە ناكۆكییە سیاسییەكان، و بڕیارەكانی هەمیشە بەرهەمی ئیستحقاقی و  بەڵگەنامە پێویستیەکانی بەردەستن، ئەنجومەنەكە داوای لە هەموو هێزە سیاسییەكان كرد كە دەسەڵاتی دادوەری تێکهەڵی  ناكۆكییەكانی خۆیان نەکەن و زیان بە پێگەی دەسەڵاتی دادوەری لە كۆمەڵگادا نەگەینت، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ناڕەزایەتی لایەنێكی سیاسی بەرامبەر بە بڕیارێك هەبێت، دەبێت زەمینەی یاسایی لە چارەسەركردنیدا پەیڕەو بكرێت.