پارتی : لەسەر دەستپێشخەرییە پێشنیار كراوەكان هیچ رێككەوتنێك نییە

سیاسی
  • 19-05-2022, 22:05
  • +A -A

    [spoiler][/spoiler] بەغدا INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كردەوە كە هیچ رێككەوتن سەبارەت بە دەست پێشخەریەکان نیە و كۆدەنگییەكی سیاسی نەبووە بۆ قبوڵكردنی هیچ یەكێك لەو دەستپێشخەریانەی خراونەتەڕوو بۆ كۆتایی هێنان بە چەق بەستووی سیاسیی، هاوكات جەختیشیكردەوە كە پارتی و یەكێتی شەریكن لە ماڵی كورددا و دەبێت لەسەر ئەوپرسە هەڵپەسێردراوەكان رێكەون، لەوانەش ناونانی سەرۆكی كۆمار.
    ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەرلەمانتار شەریف سلێمان، بە (ئەلعێراقیە ئەلئەخبارییە)ی راگەیاند، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەرگرتوە  : ئەو حزبە رێگر نییە لە ناونانی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، هەروەها مافێكی هەڵبژاردنیش هەیە كە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت، كە هاوسەنگی ڕاستەقینەیە لە ڕێككەوتنە سیاسییەكاندا.
    سەبارەت بە دەستپێشخەرییە پێشنیار كراوەكان، كە نوێترینیان لەلایەن نوێنەرانی سەربەخۆوە لە نەخشەڕێگایەكەوە پێشنیاركرابوو، ئاماژەی بەوەشكرد : هیچ دەستپێشخەرییەك نییە كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر هەموو لایەنەكان هەبێت و پاڵیان بە هەموو لایەنەكانەوە نابێت بۆ ئەوەی وەك ڕێگەیەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە وەریانبگرن، و حزبەكەش پشتگیری دەكات،بەردەوامبوونی دیالۆگەكان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنێک بێت. 
    سەبارەت بە مەلەفی ناونانی سەرۆكی كۆمار جەختی كردەوە كە پارتی دێموكرات و یەكێتی نیشتمانی یەك ماڵن و دەبێت رێكبكەون و چارەنووسیان ئەوەیە ناكۆكییەكە بەلایەكدا بهێڵنەوە و ئەمەیە كە ئێمە باوەڕمان پێی هەیە.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بابەتی ناونانی سەرۆكەكانی كۆمار و وەزیران  بەستراوەتەوە بە یەكەوە،  ئەگەر رێككەوتن نەكرێت لەسەر ناونانی ئەو كەسەی كە راسپێردراوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، ئەستەمە لەسەر ناونانی سەرۆكی كۆماررێكبكەون.
    جەختیشیكردەوە : چوون بەرەو زۆرینەی نیشتمانی بژاردەیەكی پێویستە، چونكە كۆدەنگی پابەندی نەبووە لەو هێزانەی پابەندن بە جێبەجێكردنی كۆدەنگی. بۆیە دەبێت دۆخەكە بگۆڕێت و ئەو كەسانە دەستنیشان بكرێت كە بەرپرسیارن لە سەركەوتن یان شكست و ئەوانەی دژایەتی دەكەن ،چونكە هەمووان لە یەك گەشتی داین.