بەغدا INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شارەوانی بەغدا ڕاگەیاند کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەشێكی ڕێگای كەناڵی سوپا دادەخرێت.
سكرتاریەتی بەغدا لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە : سبەینێ هەینی بەشێكی رێگای كەناڵی سوپا دادەخرێت و رۆژی دوای سبەینێش شەممە، لە 7ی بەیانییەوە تا کاتژمێری 7 ئێوارە دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە :ئەمە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ئەنجامدراوە، هۆی داخستنیشی بە مەبەستی داپۆشینی چینێكی ڕووكەشی ڕێگاکەیە بەشەكە لە دەرگای چوونە ژوورەوە تا ناوچەی جێگرەكانی نواب زوبات بەرەو مەشتەل.