بەرگری پەرلەمان: هەوڵێک بۆ دانانی یاسای خزمەتكردنی ئاڵا لەئارادایە

سیاسی
  • 19-05-2022, 20:58
  • +A -A

     بەغدا - INA- نەسار ئەلحاج
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بوونی هەوڵێکی پەرلەمانی بۆ دانانی  یاسای خزمەتكردنی ئاڵا پشتڕاستكردەوە، هەروەها لەكاتێكدا دوایین پێشهاتەكانی سەبارەت بە بەكارهێنانی سیستەمی بەدیل ڕوونكردەوە، ئاماژەی بەوەدا كە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری پشتگیریكردن لەخۆناگرێت بۆ هێزە ئەمنییەكان بە هەر تەرخانكردنێكی داراییەوە.
    ئەندامی لیژنەكە محەمەد رەسوڵ ئەلرمەیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری پشتگیریكردنی هێزە ئەمنییەكان هیچ تەرخانكردنێكی دارایی لەخۆ نەگرتبوو، جەختیشیكردەوە كە خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان پێویستیان بە پاڵپشتی حكومەت هەیە بۆ پەرەپێدانی سەربازییەكانیان، تواناكان و ئەركەكانی شەڕ و ئەمنی لە بوارە جیاوازەكانی وڵاتدا لە ژێر ئەو بارودۆخەدا وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.
    ئەلڕوەیسی ووتیشی : لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لە پرۆسەی یاساداناندایە بۆ یاسای خزمەتكردنی سەربازی، ئاماژەی بەوەدا كە یاساكە هۆکارێک دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاری لە وڵاتدا و وردەكارییەكانی دواتر ئاماژەیان پێدەكرێت بەهۆی ئەوەی كە یاسا لە لیژنەكەدا لە ژێر گفتوگۆدایە، ئەلڕومەیسی ڕوونیكردەوە : كە سیستەمی بەدیل جێبەجێ دەكرێت، بەڵام وردە وردە بە دوو یان سێ تیم، بۆ تۆماركردنی تێبینییەكان پێش ئەوەی بەردەوام بین لەسەر ئەوەی دیكە، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئاستەنگە ئەمنییەكان و ترسی پێشێلكارییەكان لە هەندێكیاندا، لە دابەشكردنەكان و تەحەدیاتی ئێستا لە گۆڕەپانی گشتیدا.
    هەروەها جەختیشی كردەوە كە لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەوڵ دەدات پرسی بەتەواوەتی رادەستکردنی  دۆسیەی ئەمنی بە وەزارەتی ناوخۆ چارەسەر بكات و سوپا لە سەبازگەی شارەكان دووربكاتەوە ، بەو پێیەیکە ئەركی سوپا پاراستنی سنوورەكانی وڵاتە لە دەستێوەردانی دەرەكی.