بەغدا INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە پشتڕاستی كردەوە كە ئەنجومەن بەردەوامە لە دەنگدان لەسەر یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و ئەمەش لەلایەن نوێنەرانی گەلەوە چاوەڕوانكراوە و بە ئاماژەدان بە گرنگییەكەی لە یاسادانانەكەی، بە تایبەت لەگەڵ زیادبوونی هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوە لە ناوچەكەدا و دەنگۆی ئەوەی كە عێراق لەسەر ئەم ڕێگایە دایە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندووە : ئەمڕۆ، زاملی سەرۆكایەتی دانیشتنی پەرلەمانی كرد، كە خوێندنەوەی دووەمی بۆ یاسای ئاساییكردنەوە بە تاوان كردووە لەلایەن لیژنەی یاسایی، وتی : ڕەوت و هەڵوێستی نیشتمانیی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەوارەی زایۆنیستی داگیركەردا یەكدەنگ و ناسراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : جێگری یەكەم ئاڕاستەی كردووە بۆ تەرخانكردنی رۆژەكانی رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ كۆبوونەوەكانی لیژنەكانی پەرلەمان، بەو مەرجەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەن ئەنجام بدرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، زاملی داوای لە سەرجەم نوێنەران كردووە كە لە دانیشتنی دەنگدان سەبارەت بە یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا ئامادەبن، پاش خستنەڕووی هەمواركردن و پێشنیارەكانی پێویست،جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ووتیشی : نەوەكان پێگەی مێژوویی ئەو كەسانە لەبیر ناكەن كە دەنگ لەسەر ئەم یاسا زۆر گرنگە دەدەن.