بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ سنووردارکردنی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندووە، كە "بەسەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، و لەسەر بنەمای ئەرکەکانی فەرمانگە لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تاوانەکانی پارەدارکردنی تیرۆر، و بە پشتبەستن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە ( 39) بۆ ساڵی 2015، فەرمانگەکە لە 19/5/2022ڕێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەسەر ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ فەرمانگەکە سەبارەت بە پرسە داراییە گوماناوییەکان، و سنووردارکردنی ھەڵمەتی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئامانجی ڕێككەوتنەكە بەرەوپێشبردنی واقیعێكی عێراقییە كە لە تاوانی سپیكردنەوەی پارە پارێزراو بێت، لێپێچینەوە لەو كەسانە بكرێت كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە داواكراون، هەروەها وەرگرتنەوەی پارەی گەندەڵی و قاچاخ بەگوێرەی دەستووری عێراق و پابەندبوونەكانی عێراق بەرامبەر بە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە پەیوەندییان بە بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە هەیە"کە پێویستیان بە هەوڵی هاوبەشی ناوخۆیی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانانە و بەرەنگاربوونەوەی شێوازە سەرهەڵداوەکانیان."