عێراق جەخت لەسەر پێویستی هاوکاریی هاوبەشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان

سیاسی
  • 19-05-2022, 18:40
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوە جەختی لە پێویستیی هاوکاریی هاوبەشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە دەستبەجێیەکانی جیهان کرد.
     وەزارەتی دەرەوەی عێراق،لەڕاگەیەندراوێکدا كه گەیشتووه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تیایداھاتوە"فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق،بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەرکە دیبلۆماسیەکانی کە له ساڵی2017 باڵیۆزە لە عێراق ، پێشوازی له "ماتیۆ تۆلەر" باڵیۆزی ئه مریكا لە بەغدا كرد.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی قۆناغەکانی پێشکەوتنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە ماوەی دوایین کرا، ھەروەک باس لە پەیوەندیەکان لەئاستی باش و بەرژەوەندییەکانی دوو گەل کرا”.
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "وەزیر هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز لە ئەرکە دیپلۆماسییەکانی داهاتوودا خواستووە، داوای گرنگی هاوکاریی دوو قۆڵی کردووە بە مەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات".
     وه زیری ده ره وه جه ختی كرده وه له سه ر پێویستیی هاوكاریی هاوبه شی نێوده وڵه تی و ناوچه یی بۆ رووبه ڕووبوونه وه ی ئاڵنگارییه ده ستبه جێیه جیهانییه كان، دیارترینیان به رده وامبوون له به ره نگاربوونه وه ی تیرۆر و توندڕه وی و چاره سه ركردنی هه ڵچوونی ئابووری و قه یرانه ته ندروستییه كان و رووبه ڕووبوونه وه ی گۆڕانكارییه سه خته كانی كه شوهه وا كه مه ترسی بۆ سه ر هه مووان دروست ده كات.
     لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریكا پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا دووپات كردەوە، بەتایبەتی لە شەڕی دژی چەتەكانی تیرۆریستی داعش و گۆڕانی كەشوهەوا، سوپاسی خۆیشی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە كرد، كە بەشداری كرد لە سەرخستنی كارە دیپلۆماسییەكانی لەبەغداد.