زاملی رۆژەکانی هەفتەی داهاتووی بۆ کۆبوونەوەی لیژنەکانی پەرلەمان دیاریکرد

سیاسی
  • 19-05-2022, 18:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە،"حاكم زاملی" جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران  كۆبوونەوەكانی لیژنەی پەرلەمانی بۆ هەفتەی داهاتوو دیاریكرد، ھاوکات ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ چوارشەممەی داهاتوو كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دواخست.
     لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی ھەواڵی عێراقی کەوتوە "حاكم زاملی" جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە و سێشەممە دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی لیژنەی پەرلەمانی. ھەروەک دانیشتنی پەرلەمانیش بۆ رۆژی چوارشەممەی داھاتوو دواخرا.