بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەلعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی جەختی لە پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ناوچەکان کردەوە تا تیرۆریستان چیتر وەک دەرفەتی دەربازبون کەڵکی لێوەرنەگرن.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)"ئەمڕۆ پێنج شەممە "ئەعرەجی" لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە "د.سامی جەلال" راوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كردووە"
بەپێی بەیاننامەکە , لە میانی کۆبوونەوەکەدا،تاکید لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن نێوان ناوەند و ھەرێم لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی و بەدواداچوونی ئەو ناوچانەی کە فەراغی ئەمنیان تێدا قۆزراوەتەوە تاوتوێ کرا.
ئه‌لعه‌ره‌جی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "كاره ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ناوه‌ند و ھەرێم بە پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییە ئەمنییه‌كان، ده‌رفه‌ت بۆ تیرۆریستان له‌ده‌ست ده‌دات"، ستایشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رزی نێوان ھێزە ئه‌منییه‌كان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و نەوچەکە و وڵات کرد.