بەغداد/INA
ئهمڕۆ پێنجشهممه شهنهی راگەیاندنی ئەمنی ،بەئامانجگرتنی حهشارگهیهكی چهته تیرۆریستییهكانی داعشی له باكووری بهغدای پایتهخت ڕاگهیاند.
شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندووە، "لە هەوڵێكی چڕی هەواڵگری کە لە لایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە كۆكردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری سەبارەت بەبونی شوێنێکی تیرۆریستان لە باکووری پایتەختی بەغدا ھەبوە ،کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وهێزی ئاسمانی عێراق زانیارییەکان پشتراستکراونەتەوە .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە بەرامبەردا فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی عێراق دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئەم شوێنە ئەنجامداوە کە ٣ ئەندامی چەتەکانی تیرۆریستی داعش خۆیان لێ حەشاردابوو ،هاوکات هێزێکی تایبەتی ئەمنی چوونە شوێنی بە ئامانج کراوەکە بۆ پشکنین و زانیاری ھەواڵگری .