بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی "هاری سەگ" و زیادبوونی تووشبوونەکانی پشتڕاستکردەوە، هاوکات داوا لە پارێزگارەکان دەکات هەڵمەتی قڕکردنی "سەگی شل " ئەنجام بدەن.
وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی پارێزگاکان کراوە و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەکردووە، "هاری سەگ" نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە لەڕێگەی گازگرتنی "سەگی شلەوە" دەگوازرێتەوە، هەروەک لەبارەی نەخۆشییەکە دەزانرێت کە ڕەنگە ڕێژەی مردن بگاتە 100% بۆ ئەو نەخۆشەی کە لە غیابی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەوانەی گازیان لێگیراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی ڕوونی تۆمارکردنی تووشبوون بە "هاری سەگ" ئەوانەی بەرکەوتەی گازگرتن لە پارێزگاکان بەهۆی زۆری ژمارەی سەگی بێسەرپەرشت ، کە جێگەی نیگەرانییە لە ناوچە نیشتەجێبوونەکان و لەناو دامەزراوە تەندروستییەکان، زانکۆکان، قوتابخانەکان، وەزارەت و فەرمانگە و شوێنەکانی عیبادەت، جگە لەوەی لەڕێگەی میدیا و سۆشیال میدیاوە پێمان دەگات، بەمەبەستی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و دەستەبەرکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان، دەبێت هەڵمەتی قڕکردنی سەگە بێسەرپەرشتەکان ئەنجام بدرێت، واتە بەرپرسیارێتی پارێزگاکان بەپێی یاسای تەندروستی ئاژەڵان ژمارە (32)ی ساڵی 2013 / مادەی / 29.