هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژماره‌يه‌ك له‌و گه‌نجانه كرد كه خۆبه‌خشانه كاريان كردووه و توانيويانه سه‌ركه‌وتووانه زمانى كوردى (شێوه‌زارى سۆرانى) بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزاريى وه‌رگێڕانى گووگڵ (Google Translate) زياد بكه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" له ديدارێكدا چۆنيه‌تيى ده‌ركه‌وتنى بيرۆكه‌ى زيادكردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارييه‌ى گووگڵ و قۆناغ و هه‌نگاوه‌كانى كارتێداكردنى و كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌مى، تا گه‌يشتنى به ئه‌نجام و فه‌راهه‌مبوونى بۆ به‌كارهێنان و سوودلێوه‌رگرتن، له‌لايه‌ن به‌شدارانه‌وه خرايه‌وه ڕوو. هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى پلان و به‌رنامه‌كانيان بۆ داهاتووى خزمه‌تگوزارييه‌كه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به ده‌نگ و گه‌ڕانى وێنه‌يى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانيا ته‌كنه‌ڵۆژيانه‌ى به‌رهه‌مه‌كانيان له كوردستان ده‌فرۆشرێن، بۆ ئه‌وه‌ى سۆفتوێرى كوردى بۆ ئامێره‌كانيان زياد بكه‌ن، باس كرد.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتوو كه نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له‌و گه‌نجانه‌ى ئاماده‌ى ديداره‌كه بوون و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كرد كه له كوردستان يان له هه‌ر شوێنێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، بۆ ئه‌م پرۆه‌ژه‌يه و پێشتريش بۆ زيادكردنى شێوه‌زارى كرمانجى و هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌م بواره‌دا وه‌ك دروستكردنى كيبۆرد و فۆنته كوردييه‌كان، ڕه‌نج و ماندووبوونيان كێشاوه و كار و به‌رهه‌م و ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى هه‌موويانى به مايه‌ى ستايش و ڕێز و پێزانين و خزمه‌ت به زمان و كولتوورى كوردى له قه‌ڵه‌م دا.
راگه‌یندراوه‌كه وتی" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ئه‌م گرووپه گه‌نجه خۆبه‌خشانه و هه‌موو ئه‌وانه دووپات كرده‌وه كه ده‌يانه‌وێ له بواره‌كانى ئايتى و ته‌كنه‌لۆژيادا بۆ بره‌ودان به زمانى شرينى كوردى، خزمه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواى لێ‌كردن كه پێكه‌وه وه‌ك تيم بمێننه‌وه و هاوكار و يارمه‌تيده‌ر و پشتيوانى يه‌كتر بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار و داهێنان و خزمه‌تى باشتر له‌م بواره‌دا بكه‌ن. لاى خۆيانه‌وه ئه‌وانيش وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينيان بۆ پێشوازى و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.