بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ،دەستبەسەرداگرتنی دوو کۆنتێنەر کە کەرەستەکان پێشێلکردنی مەرجەکانی تێدابووە لە بەندەری ئوم قەسر راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، "دەستەکە دوای هەوڵ و بەدواداچوونی وردی سەرجەم کەلوپەلەکان و بە هەماهەنگی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە بەندەری ئوم قەسر، توانرا دەستبەسەر دوو کۆنتێنەر کە سیستەمێکی وزەی خۆری یەکگرتوو، ئامێری پەیوەندی جۆراوجۆری تێدایە بوو کە بەبێ مەرج و کۆنتڕۆڵەکانی هاوردەکردن،ھێنرابوون . ئاماژەی بەوەشدا "مادەکان ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە کە ڕێگەیان پێدراوە لە بەندەرەکەدا بمێننەوە بەبێ ڕاوێژکردن لایەنە پەیوەندیدارەکان”.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لیژنەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهێنرا، کە راپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتنیان رێكخست،ھەروەھا پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوان دەسەڵاتی دادوەری کرا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی گونجاو.