بهغداـINA
فراکسیۆنی حقوق نیابیە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە هێزەسیاسەکانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی جیاوازیەکان وەلابنێن ولەسەرمێزی گفتوگۆ دابنیشن و بەرژەوەندی باڵای گەلی عێڕاق پێشبخەن بەسەر بەرژەوەندیەکانی دیکەدا ولەهەمانکاتیشدا پێشنیازێکی پێشکەش کرد بۆ دابینکردنی خۆراکە سەرەکیەکان بۆهاوڵاتیان
بەبێ هیچ پێشێلکاریەکی یاسایی.
هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنی مافی پەرلەمانی حسین هانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەلە ئەنجومەنی نوێنەران گرێدراوپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی لەم بارودۆخە جومگەییەی کە عێڕاق پیایدا گوزەردەکات و پاش حەوت مانگ لە تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان کەچی هێشتا حکومەت پێکنەهێنراوە لەبەرئەو چەقبەستنە سیاسیەی لەئارادایە.
هەروەها جەختی کردەوەلەسەر ئەوەی کە پێویستە هێزەسیاسیەکان هەموو کاربکەن لەپێناو بەستنەوەی کۆششەکان ونەهێشتنی جیاوازیەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی عێڕاق وگەلەکەی دوورلەبەرژەوەندیە کەسیەکان ودانەواندن بۆیەکدی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ونەهێشتنی ئەم چەقبەستنە سیاسیەی کەلەئاراداهەیە.
هەروەها هەموو لایەنەکانی بانگەشەکرد بۆ گفتوگۆکردن لەپێناو پێکهێنانی حکومەت بەبێ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک و پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی و پاراستنی پێکهاتەی شیعە.
هەروەها جەختی کردەوەلەسەر کارکردن لەپێناو بەدیهێنانی شایستە دەستووریەکان بەزووترین کات ئەویش لەڕێگای سازان و لێکگەیشتن بەتایبەت لایەنە کوردیەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارکە بەئاستەنگ دادەنرێت بەرامبەر بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران،
کەپێویستە دەستوبردی تیادابکرێت کاریش بکرێت بۆ ناردنی پڕوژەیاسای گرنگ بۆ پەرلەمان بەتایبەتی یاسای بودجەی گشتی،ئاماژەشی بەوەدا کەپێویستە ڕێز لەبڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بگیرێت چونکە بنەمایەکی سەرەکی دەوڵەتە.
دەربارەی ئاسایشی خۆراکیش کەلەلایەن دادگای فیدڕاڵی ڕەتکرایەوە وتی کە پێویستە حکومەت پەنا بباتە بەر قەرزکردن لە وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی خەرجیە سەرەکیەکان.