مەھا ئەلدوری هۆشداری برسێتی دەدات لەئەگەری پەکخستنی یاسای ئاسایشی خۆراک

سیاسی
  • 19-05-2022, 15:46
  • +A -A

    بەغداد/INA - وسام مەلا
     ئەمڕۆ پێنجشەممە،"مەها ئەلدوری " نوێنەری رەوتی سەدری،، هۆشداریدا لە ڕوودانی برسێتی  لەنێو خەڵک بە هۆی تێنەپەراندنی یاسای ئاسایشی خۆراک.
     "ئەلدوری"لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەھۆڵی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند کە دادگای فیدراڵی وەڵامی پەرلەمانتار "باسم خشانی" دایەوە و داوای  300 نوێنەری پشتگوێ خست لە هەڵوەشاندنەوەی یاسای ئاسایشی خۆراک.
    "ئەلدوری" داوای لەپەرلەمانتاران کرد وەک نوێنەری خەڵک  کە متمانەیان پێداون بیسەلمێنن کە ئەوان باڵاترین دەسەڵاتن لە وڵاتەکەدا."
     "ئەلدووری" هۆشداریدا لە برسێتییەک کە ڕەنگە خەڵک ڕووبەڕووی ببنەوە کاتێک یاسای ئاسایشی خۆراک پەکدەخرێت.
    ڕوونیشیکردەوە کە "پەرلەمان ئەو شوێنەیە کە دادگای فیدراڵی دروستکردووە بەپێی دەقە دەستوورییەکان.