پەرلەمان داوادەکات کە پڕۆژەی بوونی بەسڕە بە پایتەختی ئابووری عێڕاق یەکلابکرێتەوە

سیاسی
  • 19-05-2022, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/INA وسام الملا
    پەرلەمانتاری سەربەخۆ علاءالحيدری ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای کرد کەپڕۆژەی کردنی بەسرە بەپایتەختی ئابووری عێڕاق یەکلابکرێتەوە.
    هەروەها الحیدری لەکۆنگرەیەکی  ڕۆژنامەوانیدا کە لەئەنجومەنی نوێنەران گرێدرا و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە چەند کۆششێک هەن بۆڕاگرتنی داواکاریەکانی پارێزگای بەسڕە لە میانەی بەئامانجگرتنی نووسینگەکانی پارێزگاکە لەلایەن گروپە تیرۆریستیەکانەوە وداوای لە هێزەئەمنیەکان کرد کە کوشش بکەن بۆ دەسگیرکردنیان.
    هەروەها حەیدەری داوای کرد کە 
    پڕۆژەی کردنی شاری بەسڕە بە پایتەختی ئابووری عێڕاق یەکلابکرێتەوە.
    هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پڕۆژەی بەناو وەبەرهێنانی وێستگە کارەباییەکان لەلایەن کومپانیای کار سەرپێچی یاسایی لەخۆدەگرێت و وتیشی پێویستە ڕێککەوتننامەی چینی وپڕۆژەی حەریر وەک وڵاتانی دیکە کارابکرێت.