بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە چیای "مکحول" راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە، "هێزێكی هاوبەشی سوپا و لیوای 51 لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین لە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشیان لە چیای مکحول ئەنجامدا لە پارێزگای سەڵاحەدین."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکە بریتی بوو لە پشکنین و پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی کە دەکەونە نێوان چیای "مکحول" و رووباری دیجلە، لە باکووری سەڵاحەدین"، ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرماندەیی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینی حەشدی شەعبی بەردەوامە لەئەرکەکانی بەپێی ئەو پلانانەی کە دارێژراوە و ئەو بەرپرسیاریەتەی کە لە ئەستۆیدایە ."
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات