[spoiler][/spoiler]بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەنگاوێکی حکومەتی بۆ پێدانی ئیمتیازاتی نوێ بە کەمئەندامان ڕاگەیاند.
دهسهڵاتهكه له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA )تیایدا ھاتوە:"ئەمڕۆ "ھودا سەجاد " سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی پێشوازی لە "ئەحمەد ئەلغزی " سەرۆکی (کۆمەڵەی دەنگی كەمئەندامان) کرد ، لە کۆبونەوەیەکدا کە ئامادەبوونی "، زکری عەبدولڕەحیم " بەڕێوەبەری گشتی بەشی پاراستن بەڕێوە چوو ،تاکید لە "هاوکاری هاوبەشی نێوان حکومەت و رێکخراوەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە.بەئامانجی بەرزکردنەوەی دەنگی کەمئەندامان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان وەک بەشێکی گرنگ لە کۆمەڵگادا.
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتوە "ھودا سەجاد " جەختی لەوە کردەوە کە "بە هاوکاری لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کاردەکات بۆ پێدانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بەو کەمئەندامانانەی کە سوودمەندن لە هاوکاری کۆمەڵایەتی، کە بە هاوکاری لەگەڵ دەستەی کەمئەندامان بۆ ئەوەی کەمئەندامان بخەنە ناو پاکێجی ئینتەرنێتی بێ بەرامبەرەوە". ئاماژە بەوەش دەکات کە "وەزارەتی کار و دەستەکەی لەھەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی ژمارە 11ی ساڵی 2014 و دەستەی کەمئەندامان ژمارە 38ی ساڵی 2013، کە ئیمتیازاتی زیاتر دەدات بە کەمئەندامان و چارەسەرکردنی داواکارییەکانیان لە نێوان دوو یاسا، جگە لە کارکردن بۆ کەم کردنەوەی هێڵی هەژاری بە مەبەستی بەردەوامبوون لە پێدانی بڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی لەگەڵ پێدانی موچەکەی.
ھەروەھا "سەجاد" رێنمایی دا بە پەسەندکردنی ئەو راپۆرتە پزیشکیانەی کە لەلایەن دەستەی کەمئەندامانەوە دەردەچن بە تایبەتی،لە پێدانی مووچەی فەرمانبەریەکەی یان پێدانی ژمارەی هاتووچۆ لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ساڵانە، و ھەروەھا جیاکردنەوەی لە راپۆرتە پزیشکییەکان بۆ توێژی کەمئەندامان.