بەغداد/ـINA وسام الملا
فراکسیۆنی بەرهەمی نیشتیمانی
کەهاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە چوارچێوەکە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم پڕۆژە بڕیارە کە هەندێک پارە بۆ پڕۆژە دواخراوەکانی پارێزگاکان دابین دەکات.
هەروەها بتسام الهلالی بەئاژاسی هەواڵی عێڕاقی وت کە شێوازێکی یاسایی هەیە دەربارەی یاسای ئاسایشی خۆراک پاش ڕەتکردنەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵی کە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت و پاشان دەدرێتە حکومەت. تاکو جێبەجێی بکات.
هەروەها وتی ئەم پڕوژەیاسایە چەند توێژێک پاڵپشت دەکات و چارەسەری گرانی نرخەکان دەکات ، ئاماژەشی کرد بەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی خوازیاری ڕاستاندنی پڕۆژەی بودجەیە بەڵام لەبەرهۆکاری دواکەوتی پاڵپشتی لەم یاسایە دەکەین کە یارمەتیدەرە بۆبەشە خۆراکی مانگانەو بۆ جوتیاران بۆ هاووڵاتیان بەگشتی.
هەروەها وتی کە ئەم یاسایە بڕەپارەیەک بۆ پارێزگاکان دابین دەکات و چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی ئەم پڕۆژە بڕیارەدەکات.
هەروەها جەختی لەسەرئەوەکردەوەکە لێژنەی دارایی پێشووتر بەردەوامبووە لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە تاکو گفتوگۆی لەسەربکرێت و خشتەی پارەکانیش لە ٢٥ترلیۆن دینار زیاتر نیە.