بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، "عادل كەریم " وەزیری كارەبا بڕیایدا كە ناوەندەكانی تاقیكردنەوە لە بڕینی کارەبای بەرنامە بۆ داڕێژراو بەدەر بكرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا،کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )، ئاماژە بەوەکراوە،وەزیری کارەبا "عادل کەری" ئەمڕۆ بڕیاڕی داوە بەپێدانی کارەبای نیشتیمانی بەردەوام بۆ ھۆڵەکانی تاقی کردنەوە وە بەدەر بکرێت لە خشتەی دایارکردنی پێدانی کارەبا بەئامانجی سەرکەوتنی ئەم پرۆسە گرنگە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەدا کە "تیمەکانی چاککردنەوەی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا چاودێری تۆڕەکانی پێدان لەناو گەڕەکە نیشتەجێبوونەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەکەن ، بۆ دڵنیابوون لە نەبونی ھیچ گرفتێک لە پێدانی کارەبا .
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "دابینکردنی کارەبا لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان نزیکە بە تەواوی یەکدەگرێتەوە و لە دۆخێکی باشدایە و لە هەوڵەکانیش بەردەوام دەبین بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون لەلایەن ئیدارەی باڵا لە بارەگای وەزارەت و کۆمپانیا گشتیەکان ، بۆ تەواوکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان.