دادگا دەستگیرکردنی شەش بازرگانی مادەی هۆشبەر لە نەینەوا راگەیاند

ناوخۆ
  • 19-05-2022, 12:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەرکردنی فەرمانی دادوەری بۆ دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبار ڕاگەیاند کە بە 32 کیلۆگرام لە ماددە هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ هەوڵیانداوە لە سوریاوە دزە بکەنە ناو خاکی عێراقەوە.
     لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، هاتووە، "بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەری و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەینەوا شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە 32 كیلۆگرامیان لەماددەی ھۆشبەریان پێبووە". ماددە هۆشبەرەکان لەجۆری کریستاڵ بوون،کە هەوڵیان داوە لە سوریاوە بەرەو عێراق دزە بکەن”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێنج له‌ تۆمه‌تباره‌كان ھەڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بین ، هه‌وڵیان ده‌دا بگەنە‌ پاڵ چیای شنگال بەھاوکاری پەکەکە و تۆمه‌تی شه‌شیش به‌ نه‌ته‌وه‌ی عێراقییه‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوه‌ به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی پیكاب بۆ ناوه‌وه  2019  بۆ یەکێک لە تاوانبارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی گۆگجەلی.