بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوی عێراقدا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێک بە 148 هەزار و 300 دینارە و نرخی کڕینی دۆلاریش بە 148 هەزار و 200 دینار تۆمارکرا.
ھەروەک پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دەستکاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی دابوو ، بەوپێیەی نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکردوە ، لەکاتێکدا نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە 1460 دینار دانراوە ، ھەروەھا نرخی فرۆشتنی به هاووڵاتیان بە 1470 دیناره بۆ ههر دۆلارێك دیاریکراوە.