بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی کارەبای (ڕەشید - موسەیب غازیە) چەندین جار تووشی کردەوەی تێکدەرانە بووەتە کە بۆتە ھۆی پچرانی.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "ستافی وەزارەتەکە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکەی بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان و پاراستنی وێستگە و هێڵەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بۆ هاوینی ٢٠٢٢ بۆ جێگیرکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ هاوڵاتیان"
ئاماژەی بەوەدا کە "تێکدانەکە بە ئامانجی وەستاندنی پلانی وەزارەتەکە و ماندووکردنی کارمەندەکانیەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێڵی گواستنەوەی کارەبای (ڕەشید - موسەیب غازیە) 400 (ک.ف )سەر بە کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی کارەبای فوراتی ناوەڕاستە، بە بە ئەنقەست و دووبارە رووبەرووی کاری تێکدەرانە بویەوە لە ناوچەی (شەخات) لە لەتیفیە، کە بووە هۆی بڕینی وایەری فاز (S) لە نێوان بۆشاییەکانی هەردوو تاوەری (53-54)، و کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕۆیشتنی کارەبا دروست کرد بۆ بەغدای پایتەخت و بەشەکانی تری ناوچەکانی ناوەڕاستی فورات”.
ھەروەک لە درێژەی راگەیەندراوەکە داھاتوە "لەژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری کارەبا، و لەژێر سەرپەرشتی مەیدانی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی کارەبا بۆ ناوچەی فوراتی ناوەڕاست، ستافی ئەندازیاری و تەکنیکی لە کۆمپانیاکەدا هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆ دەستبەجێ چاککردنەوە و ئاسایی بونەوەی هێڵەکە لە دوو کاتژمێری داهاتوودا.