به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دوێنێ راگه‌یاند رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران نزیك ده‌بێته‌وه له‌یه‌ك ملیون تۆن له‌وه‌رزی به‌رهه‌می ئه‌م ساڵدا كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێله محه‌مه‌د حه‌نوون له‌لێدوانێكیدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" كۆیی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته 924 هه‌زار تۆن كه‌نزیكه له‌یه‌ك ملیون.
هه‌روه‌ها وتی" رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌پارێزگاكانی عێراق تا ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بووه:
به‌غدا 2079 تۆن
سه‌ڵاحه‌ددین 9048 تۆن
ئه‌نبار 4628 تۆن
میسان 2038
موسه‌نا 1051 تۆن
زیقاڕ 1236 تۆن
دیوانیه 5235 تۆن
واست 10559 تۆن
بابل 5000 تۆن
نه‌جه‌ف 5483 تۆن
به‌سرا 12 تۆن
دیالا 1764 تۆن
كه‌ركووك 4376 تۆن
هه‌روه‌ها حه‌نوون ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌مڕۆ 52515 تۆن وه‌رگیراوه و رێژه‌ی وه‌رگیراوی ئه‌م وه‌رزه تائێستا 924656 تۆن بووه، وتی" وه‌رزی وه‌رگرتنی گه‌نم تائێستا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه و زۆرێك له‌ئاسانكاری بۆ جووتیاران پێش كێش كراوه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌رهه‌می گه‌نمه‌كانیان به شوێنی مه‌به‌ست به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك.
به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی راگه‌یاند" بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌م دواییه سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی نرخی گه‌نم بۆ 850 هه‌زار دینار بووه هۆی زیاتر هاندانی جووتیاران بۆ هێنانی گه‌نمه‌كانیان له‌م ساڵدا و كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنیشی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ ئه‌م ساڵه.
جیگای ئاماژه پێكردنه كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێله پێشتر راگه‌یاندووه كه بازاری وه‌رگرتنی گه‌نم وبه‌رهه‌می بۆ ئه‌م ساڵ له‌وانه‌یه بگاته یه‌ك ملیون و نیو تۆن و پێویستیه‌كی زۆریش به‌عه‌مباركردنێكی ستراتیژی هه‌یه بۆ ساڵی داهاتوو له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی له‌دوایی بڕیاری دادگای ئتیحادی ته‌رخان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات