بەغدادـ INA
بڕیاڕە ئەنجومەنی نوێنەران، لەدانشتنی ئەمرۆی گفتوگۆ و خوێنەوە بۆ دوو پرۆژە یاسا بکات ، بەپێی خشتەی بەرنامەی کاری ئەنجومەن ،کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە، لەدانیشتنی ئەمرۆ ، سوێند خواردنی دەستوری بۆ ھەندێک لەپەرلەمانتاران بەڕێوە دەچێت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای پێشنیازكراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان دەکرێت ، لەلایەن لیژنەی داراییەوە .
ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسایی پێشنیارکراوی قەدەغەی ئاسیکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن لیژنەی یاساییەوە دەکرێت کە (10)ماددەی یاسایی لەخۆوە دەگرێت،
ناوەرۆکی بەرنامەی کاری ئەمرۆی دانیشتنەکە:-
(خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز) یەکەم: سوێندخواردنی دەستوری هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای پێشنیازكراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
(لیژنەی دارایی).
سێیەم: ڕاپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم) لە یاسای پێشنیارکراوی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.
(لیژنەی یاسایی)، (١٠ ماددە).
چوارەم : گفتوگۆی گشتی