حەسەن نازم: ئەگەر یاسای ئاسایشی فریاگوزاری بەپەلە تێنەپەرێندرێ حکومەت توشی گرفتی تەرخانکردنی دارایی دەبێتەوە

سیاسی
  • 19-05-2022, 10:47
  • +A -A

    بەغداد/INA
    "حەسەن نازم " وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران، پشتڕاستی کردەوە کە ڕەنگە ھەماھەنگیەکانی حکومەت لەگەڵ پەرلەمان بگاتە بن بەست ، لەمەڕ یاسایەکی ئاسایشی خۆراک .
     نازم لە میانی چاوپێکەوتنێکی  بۆ بەرنامەی "بێلایەن"ی كەناڵی هەواڵی ئەلعێراقیە کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بەدواداچونی بۆکردوە ، رایگەیاند، "حكومەت رێز لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراك دەگرێت، بەڵام 10 ئەندام پەرلەمان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت پڕۆژە یاسا پێشکەش بکات، لەنێویاندا یاسای ئاسایشی خۆراکە”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یاسای پاڵپشتی فریاگوزاریمان بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان خستەڕوو بۆ ئەوەی حكومەت لە خاڵی بێتوانایی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بپارێزین، هەروەها سیستەمی 1/12 لە تەرخانكردنی داراییدا مەرجەكانی حكومەت بۆ سەبەتەی خۆراك و كارەبا و پرۆسەی پەروەردە و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و باقی بابەت و پرسە بنەڕەتی و بەپەلەکان جێبەجێ ناكات.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تی كاره‌با پێویستی پێویستی به‌ دوو ملیار دۆلار لە پاره‌ هه‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی خۆی، له‌وانه‌ش قه‌رزی غازی ئێران.
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌شێك له‌ قه‌رزی غازی ئێران پێش 31ی ئایار بدرێته‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ توشی لێكه‌وته‌ ده‌بێتەوە.
     ھەروەھا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " له‌ دانیشتنی رۆژی سێ شەممە،ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌یتوانیوه‌ داوای وه‌زیری كاره‌با جێبەجێبکات بكات بۆ دابینكردنی بودجه‌ی زیاده‌ بۆ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ و غاز، چونكه‌ پێویستی به‌ یاسا هه‌یه‌".
     ھەروەک نازم ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا زیادەیەکی پارە هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە ناتوانرێت بەکاربهێنرێت".
     سەبارەت بە بارگرانی داراییش،"نازم"  ئاماژەی بەوەکرد، "دەرهێنانی نەوت و جێبەجێکردنی زیادبوونی بەرهەمهێنان پێویستی بە تێچووی دارایی زیادە هەیە، هەروەها ملیۆنێک و 400 هەزار خوێندکار هەیە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی ناویان تۆماردەکرێت، کە ئەمە رێژەیەکی زۆرە و پێویستی بە پارەی زیادە هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان."
     ووتەبێژی حکومەت، هیوای خواست کە ھەماھەنگی حکومەت لەگەڵ پەرلەمان، بگاتە پەسندکردنی یاسایەکی ئاسایشی خۆراک تاوەکو حکومەت بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵبێت.
     سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق لەبارەی پرسی فەلەستین، نازم جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی عێراق پشتیوانیە لە مافەکانی گەلی فەلەستین ،رەتکردنەوە و ئاسیکردنەوەی ھەرجۆرە پەیوەندیەکه‌ لەگەڵ ئیسرائیل .