بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەزاران قوتابی قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق بەشداریانکرد لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (INA ): "ئەمرۆ هەزاران قوتابی لە قوتابخانەکانیان بەشداربون لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی کۆتایی ساڵی خوێندن ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ ".
ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکان لە کەش و هەوایەکی باش و بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بەڕێوەدەچێت، بەگرتنە بەری رێوشوێنی توندی تەندروستی و ئەمنی.