وەزارەتی دارایی عێراق" پێدانی موچە به‌فەرمانبەران بۆ مانگی ئایار ده‌ستپێكرد

ناوخۆ
  • 19-05-2022, 10:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی ژمێریاری، لە وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگاکانی بەستراو نەبەستراوی سەربە حکومەت بۆ مانگی ئایار.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی، لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی كەوتووە، تیایدا ھاتوە "بەشی ژمێریاری وەزارەت، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستی كردووەتەوە بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ سەرجەم وەزارەتەكان بۆ مانگی ئایار".
     لە راگەیەندراوەکەدا داوای لە سەرجەم یەكە ژمێریارییەکانی، وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانی سەربەحکومەت كرد، سەردانی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بكەن، بەپێی خشتەی پێداچوونەوەی پەسەندكراو، بەمەبەستی رێكارەكانی دابەشکرانی موچە.