بەغداد/INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوەکرەوە کەهەڵمەتێکی خزمەتگوزاری بۆ پاککردنەوەی کەناڵی شورتە بەڕێوەدەچێت ڕوونیشی کردەوە کەئەم هەڵمەتە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە ئاویەکان بەڕێوەدەچێت.نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە زاملی سەرپەرشتی قۆناغەکانی پڕۆژەکانی شیاندن و پەڕەپێدانی خزمەتگوزاریەکانی
ژێرخانی کردووە لەناوچەکەدا
ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە ئاویەکان و ئەمیندارێتی بەغداد بۆ دابینکردنی ئامێرو کەلو پەلەکان تاکو بتوانرێت گۆماووجاڵ وچۆڵەکان لاببرێن و گەڕەکی تاریق بەتەواوەتی پاکبکرێتەوە.
هەروەها زاملی جەختی لەسر بەردەوامبونی هەڵمەتی پاککردنەوەکرد بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە ئاویەکان بۆ پاککردنەوەی ئاوگەی شورتە لەقامیشەڵان وڕووەکی زهرە النیل و چاککردنەوەی قۆرت وچاڵەکان وەک خزمەتگوزاریەک بۆ خەڵکی
گەڕەکی تاریق و گەڕەکی المنتظر
لەشارۆچکەی سەدڕ.
پێشووتریش زاملی گەشتێکی مەیدانی کرد لەناوچەکەدا بۆزانینی پێداویستی ونیازمەندیەکانی ناوچەکە بەئامادەبوونی قیس الفرتووسی
ئەندامی پەرلەمان و ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی ڕەسافەوبەڕێوەبەری
گشتی کارەبای ناوچەی سەدڕ وبەڕێوەبەرەکانی شارەوانی سەدڕی یەکەم ودووەم وقائمقامی سەدڕی یەکەم ودووەم بەڕێوەبەرانی ناحیەکان وژمارەیەک بەرپرسی دیکە لەپێناو ڕاگەیاندنی هەڵمەتێکی مەزن بۆ پاککردنەوەی گەڕەکی تاریق و پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم هەڵمەتە لەژێر سەرپەرشتی خۆی.