ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ڕایدەگەیەنێت کە سێ فەرمانی لە کازمیەوە پێگەیشتووەسەبارەت بە بازگەکان و پێشێلکاریەکان.

سیاسی
  • 18-05-2022, 21:36
  • +A -A

     بغداد /فاطمة رحمة
    ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە سێ فەرمانی لە فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانەوە مستەفا کازمی  پێگەیشتووە 
    دەربارەی بازگەکان و پێشێلکاریەکان و ڕێگاوبانەکان .
    هەروەها ئەرکەکانی ئۆپەراسیۆنەکانیشی خستەڕوو لەبواری کەمکردنەوەی جەنجاڵیەکانی شاری بەغداد.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد فەریق ڕوکن احمد سلیم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ڕاسپاردەکانی سەرۆک وەزیران دەربارەی زاڵگەکان بەردەوامیان هەیە وپێشووتر فەرمانمان پێکرا کە کەمیان بکەینەوە و لەم بوارەدا 
    لێژنەی هاوبەش هەن کەلەلایەن نووسینگەی فەرماندەی گشتی و سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداو ئەمیندارێتی بەغداوە پێکهێنراوە.
    هەروەها  وتی کە زیاتر لە پەنجا زاڵگە لابراون و هەندێک لەوزاڵگانەش کراونەتە مۆڵگە لە هەردوو بەری کەرخ وڕەسافە، ئەمڕۆش کازمی جەختی کردەوەلەسەر  بەردەوامیدان بەم پڕۆسەیەو کەمکردنەوەی زاڵگەکان بەپێی ئەو پلانەی ئامادەکراوە بۆئەم مەبەستە.
    هەروەها جەختی کردەوەلەسەر ئەوەی کەکەمکردنەوەی ڕێکارەکان پەیوەندی بە زاڵگەکانەوە نیە بەڵکو دوو لێژنەهەن لەهەردوو بەری کەرخ وڕەسافە کەتایبەتن بەکردنەوەی
    ڕێگاوبانەکان و لەماوەی هەفتەیەکیشدا زیاتر لە ٧٥ ڕێگا کراونەتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لەوکۆبوونەوەیەدا ئامادەبوو کەبەسەرۆکایەتی کازمی بەڕێوەچوو لەئەمینداریەتی بەغدا کەتیایدا سێ ڕاسپاردەئاڕاستەکران بۆ لابردنی زاڵگەکان وکردنەوەی ڕێگاکان وڕاسپاردنی ئەمیندارێتی پایتەخت بەلابردنی پێشلکاریەکان.
    هەروەها جەختی لەسەرئەوەکردەوەکەفەرماندەی بەغداد ڕاسپێردراوە بە هەڵگرتنی
    پێشێلکاریەکانی سەر ڕۆخی ڕووبارەکان ئەویش لسەر داواکاری وەزارەتی سامانە ئاویەکان ووەزارەتی کشت وکاڵ.
    هەروەها  کازمی هەر ئەمڕۆ فەرمانی دەرکردبوو کە جەنجاڵی
    هاتوچۆ پەسەند کراونیە وهاووڵاتیان دوادەخات، لەوتەیەکیشیدا لە کاتی سەردانی
    بۆ بارەگای ئەمینداریەتی بەغداد کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی بەداخەوە کەبەغداددەبینمئەم هەموو جەنجاڵیەی تیادایە وکاریگەری خاوەن دەسەڵاتەکان پلانەکانیان شێواندوەوئەمەش
    نرخی خانووبەرەکانی بەرزتر کردووەتەوە و جەختیشی کردەوەسەر ڕێکخستنەوەی پڕۆژەکان .
    هەروەها وتی کە هیوادارین ئەمیندارێتی بەغدا ئەرکەکانی خۆی ئەنجام بدات و هەڵمەتێک بکات بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان. پاش ئەوخۆڵبارینەی ڕوویدا.
    وتیشی کە ڕۆژانە بە ااوشاردا دەسووڕێمەوە و دەبینم کە هەدێک زاڵگە هەن هاووڵاتیان بۆ ماوەی کاتژمێرونیوێک دوادەخەن وئەمەش متمانەی هاووڵاتی بەیاسا کەمدەکاتەوە،
    جەختیشی لەسەرئەوەکردەوە کەپێویستە ئاماژەکانی هاتوچۆ
    کارابکرێن تاکو جەنجاڵی نێو شەقامەکان کەم بکرێنەوە.