ھەولێر / INA
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە روونکردنەوەیەک ئاشکرایدەکات لە رۆژانی ٢٢و٢٣ ی ئەم مانگە بۆماوەی 48 کاتژمێر کارەبا بە ھاوڵاتیانی پارێزگای دەھۆک دەدرێت .
لەروونکردنەوەیەکدا کە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)ھاتوە ، وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەینێت کە بڕیاربوو پشکبینی خواست لەرۆژانی 17و18ی ئەم مانگە بۆ پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک ئەنجام بدرێت بەڵام بەھۆی خۆڵبارین و کاریگەری لەسەر تۆڕەکان دواخرا. ئەمەی خوارەوە ناوەرۆکی روونکردنەوەکەیە :-
دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبا لە پرۆسەی دیماند تێست ( پشكنینی خواست )ی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین و سۆران و زاخۆ بەسەرکەوتوویی جێبەجێی کرد، بڕیار بوو هەمان پرۆسە بۆ هەولێر و دهۆك لە رۆژانی 17 و 18 پێكەوە جێبەجێ بكرێت، بەڵام بەهۆی خۆڵبارین و کاریگەرییەکانی لەسەر تۆڕی كارەبا ، هەمان پرۆسە بۆ پارێزگای دهۆک بۆ ڕۆژی یەکشەممەو دووشەممە رێكەوتی 22 و 23ی ئەم مانگە دواخرا و لەم پارێزگایە، لەم دوو رۆژەدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر كارەبای دەبێت.