بەغداد/INA
ڕاوێژکاری کازمی مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە کاریگەریەکانی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەربارەی یاسای فریاکەوتنی ئاسایشی خۆراکی لەسەر کاغەزی سپی دەستنیشان
کرد.
ساڵح لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە کاغەزی سپی چاکسازی پەیوەندیەکی پتەوی هەیە بە برەودانی ئابووری ونەختینەیی بەشێوەیەکی کارا وتوندوتۆڵ.
ڕوونیشی کردەوە کە پێنوێنەکانی چاکسازی دارایی دادەڕژێنرێتە سەر میکانیزمەکانی بەردەوامیدان کەئاماژەمان پێدا کەپێویستی بە بوونی پلانێکی دارایی ساڵانە و ڕێکخراو هەیە کە پێنوێنەکان پاڵپشتی بکەن و بودجەی گشتیش لەخۆی بگرێت بەپێی کاتەدیاریکراوەکانی کەلەیاسای
کاڕگێری دارایی ژمارە شەشی ساڵی ٢٠١٩ هەمواکراودا هاتووە
ئەویش لە میانەی میکانیزم و ستراتیژیەتی دارایی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیە دارایی وئابووریەکان.
هروەها وتیشی کە کاغەزی سپی بەوادەکانیەوە بەرەوڕووی سستی و لەوێری دەبنەوە چ لە کاتەکانیان وچ لە پڕۆسەکان جێبەجێکردندا چونکە سیاسەتی دارایی بە شێوازی چاکسازی بەژیکاری چەسپاو بەڕێوەدەچێت ئەمەش وادەخوزێت کە چاوخشاندنەوە بکرێت بە جێبەجێکردنی کاغەزی سپی تاکو لەگەڵ بارودۆخی نوێی وڵاتدا بگونجێت لەهەردوو ڕووی سیاسی و ئابووریەوە بۆئەوەی دەرەنجام بەردەوامی زیاتر بەخۆوە ببینێت.