میسان /INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی میسان دەستگیركردنی 15 تۆمەتباری راگەیاند كە لە نێویاندا ئافرەتێك ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە،لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو ، بەسەر پەرشتی "ناسر لەتیف ئەلئەسەدی " فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان ، یەکەیەک لە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە پارێزگای میسان،بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەیەکی تەكتیكی لە ھێزە ئەمنیەکانی میسان، لە ھەڵمەتێکی ئەمنیدا دەستگیرکردنی 15 تۆمەتبار کە لەنێویاندا ژنێک ھەیە راگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە،ھەڵمەتی دەستگیرکردنەکە ، ببەپێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدراون"ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستگیرکردنەکان بەپێی ماددە یاساییەکان ئەنجامدراون، دیارترینیان کوشتنی بەئەنقەست، تیرۆر،دزیکردن، رفاندن، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت".
ھەروەک روونیشکراوەتەوە کە "سەرجەم گێراوان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان و سەپاندنی یاسا بەسەریاندا .
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات