بەغداد/INA - ئەمنە ئەلسەلامی
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕێژەی تەواوبوونی بەربەستی ئەمنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا دیاریکرد، هاوکات وردەکاری سەردانەکەی لیوا "عەبدولئەمیر ئەلشەمری" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزەکانی سنوور بۆ کەرتی ڕۆژئاوای سنوورەکە ئاشکراکرد.
لەو بارەیەوە وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا "تەحسین ئەلخەفاجی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،"لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری" و فەرماندەی هێزە سنوورییەکان پشکنینیان بۆ ھێڵەکانی سنور کرد بۆ کەرتی رۆژئاوای سنووری عێراق و سووریا بۆ مەبەستی بەوداداچوون بۆ سیستمی ئەمنی بۆ پاراستنی سنوورەکان تاوەکو هەموو ئەو کەلێنانە دابخەن کە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش قۆستویانەتەوە کە لەئێستادا رێگریی لە دزەپێکردن بۆ چوونە ناو خاکی عێراق دەکات .
ئاماژهی بهوهشكرد، "درێژی سنووری نێوان عێراق و سووریا 610 كم" ئامانجێکی تری ئەم سەردانە فاكتەرێكی گرینگە بۆ رێگری لە هەر جووڵەیەکی نائاسایی لەسەر سنور.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە ئەمنییەکان کار و هەوڵی زۆریانداوە بە تەواوکردن و داخستنی بۆشاییەکان بە بلۆکی کۆنکرێتی و تەلی دڕکاوی و تاوەر و کامێرای وردبینی شەوان، کە بە شێوەیەکی فراوان دانراوە.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕینی سنوورەکان ئاستەم بوە و ھێلی جموجۆڵی تیرۆریستان بڕاوە لە چوونە ژوورەوە و کاریگەرییان لەسەر دۆخی ئەمنی.
ھەروەھا بەربەستی ئەمنی 95% تەواو بووە، و لە دوا قۆناغەکانی تەواوبوونیدایە.