ئەمینداری تازەی بەغداد فەرمان دەکات بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان

ناوخۆ
  • 18-05-2022, 19:44
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمینداری نوێی شاری بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە دەستی بەئەرکەکانی خۆی کردوفەرمانی دا کە هەڵمەتێکی گەورە ئەنام بدرێت بۆ پاککردنەوەو شوشتنی شۆست وشەقامەکانی بەغداد. ئەویش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانٚ
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی وڕاگەیاندن لە ئەمیندارێتی بەغداد وتی کە ئەندازیار عمار موسی کازم بریکاری ئەمیندارێتی بۆ کاروباری شارەوانی بووە ئەمینداری بەغداد و کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ
    بەڕێوەبەرەگشتیەکانی ئەمیندارێتی بەغدادوجەختی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی دەستبەجێی ڕاسپاردەکانی سەرۆک وەزیران لەکاتی سەردانیکردنی بارەگای ئەمیندارێتی بەغداد کە یەکەمجارە لەمێژووی شاری بغداد، کەجەختی کردەوە لەسەر 
    پاڵپشتکردنی ئەم دەزگا گرنگە کە خزمەت بەشاری بەغداد دەکات.
    بەیاننامەکە وتیشی کە ئەمینداری بەغداد لەسەردانەکەیدا جەختی کردووەتەوە لەسەر قۆناغێکی تازەو ئاڵنگاریەکی تازە بەشێوەیەکی باشتر بۆ پێشخستنی شارەکە لە چەند ڕوویەکەوە لەوانە چارەسەرکردنی کێشەی زروزبڵ و خاشاک.
    وتیشی کە کارەکانی پەڕەپێدان و ئاوەدانکردنەوەو قیرتاوکردن لە گەڕەکانی بەغدا بەردەوامە
    وبەگیانی یەک تیم کاردەکەین بۆپەڕەپێدانی شاری بەغداد.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە پاڵپشتیەکی زۆر هەیە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ سەرخستنی فەرمانگەی ئەمیندارێتی بەغداد و دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی بۆ خزمەتکردنی شارەکە.
    هەروەها ئەمینداری بەغداد بەڕێوەبەرەگشتیەکانی ڕاسپارد کە بەخۆیان سەرپەرشتی کاروبارەکان بکەن و بەدووداچوون بکەن بۆ ئەوخزمەتگوزاریانەی کەپێشکەش بەهاوڵاتیان دەکرێن تاکو بگەیەنرێنە ئاستێکی نموونەیی.
    هەروەها فەرمانی دا کە ژمارەیەکی تەلەفۆن تایبەتبکرێت
    بەپەیوەندکردنی هاوڵاتیان بۆهەر بەڕێوەبەرێک و لە میدیاکانیشدا بڵاوبکرێتەوە تاکو هاوڵاتیان بتوانن لەڕێگایەوە پێشێلکاریەکان بگەیەننە شوێنی خۆی ولەهەمانکاتیشدا سزای شیاو بۆ ئەو حاڵەتانە دابنرێت بەپێی یاسا، ڕوونیشی کردەوە کە هەموو فەرمانگەکان وەکو شانەیەکی هەنگ کاردەکەن لەهەڵمەتی پاککردنەوەکەدا بۆ بیست وچوار کاتژمێر و بەچوار شیفت ئەویش پاش پیسبوونی شەقامەکان بەهۆکاری خۆڵبارینەکە.