بەغداـIAN ویسام مەلا
بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و راوێژکاری کاروباری رێگریکردن لە جینۆساید ئەلیس نەدیریتۆ ئەمڕۆ تەکیدی لەسەر پێویستی یەکگرتنی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی کردەوە.
نەدیریتۆ لەپەیڤێکدا لەکۆنگرەی گفتوگۆی ئایینەکان سەبارەت بەقوربانیانی دەستی تیرۆرستانی داعش و رزگاربووەکانی دەستیان و پەیاکردنی پشتگیری بۆ لێپرسینەوە و بەهێزکردنی هاوبەندی کۆمەڵایەتی، کەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێدا ئامادەبوو، ئاماژە بەپێویستی هەوڵەکان بۆ یەکگرتنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی وڵات لەبەغداوە بۆ بچووکترین گوندی دووری وڵات کرد.وتی: یۆنامی وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەەکان پشتگیری لەمە دەکەن و زۆرێک لەکۆمەڵگەکان تائێستا هەست دەکەن کەپاشگوێ خراون وپێویستیان بەپاراستنی زمان و ئایینەکانیانە بۆیە دەبێ رووبەرووی ستەمکاری کۆن ببینەوە.
هەروەها ئەوەشی خستەروو کەکۆمەڵگای عێراقی کارێکەریەکانی گەورە تاقیکردەوە بەهۆی رەفتارنەکردن لەگەڵ ستەمکاری کۆنەوە وبوونی ناکۆکی نێوان پێکهاتەکان وەکو سیفەتێک نەک کێشە. ئەلیس ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆ پشتگیرکردنی هەموو هەوڵەکان لەم بوارەدا.