بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گرینگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە:کازمی ئەمڕۆ پێشوازی لە "محەمەد کازم ئەلسادق" باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری لە عێراق کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیندراوەکە ، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران، و گرنگی فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی لە بواره‌كانی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکات.
کازمی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی ئێران لە ئەرکە نوێیەکانیدا دەربڕی و جەختی لە گرنگی کاری دیپلۆماسی لە جێبەجێکردنی دیدگا هاوبەشەکان کرد کە خزمەت بە دوو وڵات و ناوچەکە دەکات.
لای خۆیه‌وه باڵوێزی ئێران هه‌وڵه‌كانی كازمی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، و په‌ره‌پێدانی شێوازی هاوكاری هاوبه‌ش له بوار و ئاسته جیاوازه‌كاندا به‌رز نرخاند.