نەینەوا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرێوەبەرانی یەكە ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا تاوتوێی دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییەكان و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی كرد. لە بەیاننامەیەكی نوسنگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: عەبادی تەئكیدیكردەوە ئەمن و ئاسایشی پارێزگاكە بە هەوڵ و سەركەوتنی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی بەسەر تیرۆریستانی داعش بەدیهات، جەختیشیكردەوە لەسەر لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆژە گرنگەكان و دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بۆ دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا.