بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدا بڕیاریدا بە کارپێکردنی سیستەمی 4 ی سەرکارکردن پەیرەو بکات.
راگەیاندنی فریاکەوتن لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە، "بە پاڵپشتی وەزیری ناوخۆ و جێگری وەزیر بۆ كاروباری پۆلیس و بە هەوڵی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی بەغدا، بڕیار درا بە كارپێكردنی سیستەمی 4ی كاروباری فریاكەوتن لە بەغدا بۆ دەوریەی ناو شار .
روونیشیكردهوه، "بڕیارهكه بۆ خزمهتكردنی هاووڵاتیانە له ئاستی ئاسایش و خزمهتگوزاری و مرۆیی، بۆ پاڵپشتی و ههوڵهكانیانە بۆ کۆڵنهدان لە خزمهتكردنی نیشتمان و هاووڵاتیان".
بەپێی راگەیەندراوەكە عەمید "سەباح عەبدولحەسەن ئەلروبەیعی " بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدا،جەختیکردەوە ، كە "هەفتەی داهاتوو كاركردن بە سیستمی (4) دەوام دەستپێدەكات، داواشی لە ئەفسەر و كارمەندانی بەشی فریاگوزاری بەغدا کرد بۆ پابەندبن بە دیسپلینی سەربازی، کە ڕەنگدانەوەی لایەنی ئەرێنی پیاوی ئازاو ڕزگارکەرە."