بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 27 تۆمەتباری ناكۆكییە خێڵەكیەكان لە پایتەخت راگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی و بەسەرپەرشتی و بەدواداچوونی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لە كەرخ و ڕەسافە، بەمەبەستی كەمكردنەوەی دیاردەی ناكۆكی و ناكۆكی خێلەكی و دادگاییكردنی تاوانباران لەڕێگەی دەستێوەردانی دەستبەجێی هێزە ئەمنییەكانەوە، 27 تۆمەتباری بەرپرسیار لە رووداوەكان لەلایەنی جۆراوجۆر دەستگیركران.
ئاشكراشیكرد: لە ئۆپراسیۆنەكاندا دەستگیراوە بەسەر 12 كڵاشینكۆف و 3 دەمانچەو بڕێك فیشەك،و وتیشی: بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكانی نزیك شوێنی ڕووداوەكە.
رونیشیكردەوە: دەستگیركراوان و ئەو كەلوپەلانەش دەستیان بەسەرداگیراوە رادەستی لایەنی تایبەتمەند دەكرێن بۆ تەواوكردنی رێكاری یاسایی بەرامبەرییان.