لیژنەی دارایی پرۆژە یاسای پشتگیری فریاگوزاری ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان کرد و داوای تێپەراندنی دەکات

سیاسی
  • 18-05-2022, 16:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بەیاننامەیەکی لەبارەی یاسای پێشنیارکراوی پشتیوانی فریاگوزاری بڵاوکردەوە، لە هەمان کاتدا ئاماژە بە پێشکەشکردنی پرۆژە یاساکە دەکات بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان. 
     حەسەن ئەلكەعبی، سەرۆكی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەو پێشنیازە بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكە سەرەتاییەكان و پەیوەستبوونی ژمارەیەك وڵاتان بووە بۆ ئۆکرانیا و ڕووسیا بە خۆبەدوورگرتن لە هەناردەکردنی گەنم بۆ دەرەوەی وڵاتەکانیان کە سەرچاوەی سەرەکییە بۆ سەبەتەی خۆراک لە جیهان و ئاراستە و ئامۆژگارییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی و ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی و گروپی (G7) لەسەر پێویستی دەستپێکردنی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و هاندانی کشتوکاڵ بۆ دەستەبەرکردنی پێویستی جیهانی بۆ خۆراک، بەتایبەتی کە قەیرانەکە هێشتا بەردەوامە و کاردانەوەی لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان بە عێراقیشەوە ھەیە . 
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عێراق ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كه‌می سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ سەرچاوەئاوییەکانی دیجله‌ و فورات و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش وھەوا كه‌ نیشانه‌ی كاره‌ساتن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق به‌ تایبه‌تی، ھەروەک باسی تێكچوونی كه‌رته‌ گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ناكه‌ین و مەحاڵبوونی مانەوەیان و بەردەوامبوونیان لە کارەکانیان، لەوانەش کەرتی کارەبا و  گەرمی هاوینی داهاتوو.
    "كەعبی" دەشلێت وەک ھەوڵێک  ئێمە لە لیژنەیەکی دارایی، یاسایەکی پێشنیارکراومان  پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ پشتگیری بۆ (ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان) بۆ ئەوەی ببێتە بەدیلێک بۆ ئەو پڕۆژەیەی کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەش دەکرێت.
     "حەسەن کەعبی"لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەم ھەوڵە بە پێی بڕگەکانی مادەی (١١٢) لە کارنامەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق هاتووە و وەک بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی و شەرعیی ئێمە  بەرامبەر بە گەلی عێراقمان بە هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبێکەوە، و بۆ ئەویش لە پێناوی شەرعیەتدان بە مەبەستی نەھێشتن و رێگری لە  برسێتی و تێکچوون و بڕینی کارەبا لە هاوینی گەرمی عێراقدا”.
     "ئەلکەعبی " داوای لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان و سەربەخۆکان کرد کە بەشداری لە دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەردا بکەن بە مەبەستی تێپەراندنی ئەم یاسایە بە زووترین کات بە شێوەیەک کە گەرەنتی جێبەجێکردنی بکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەکان و بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.