بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی جەژنی تەعمید پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائی كرد.
سەرۆك كۆمار لە بروسكەیەكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی جەژنی تەعمید، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی تەعمید (دڤا ئێد دیمانا) جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی سابئەی مەندائی دەكەم، و هیوای جەژنێكی خۆشیان بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو عێراقییەكان بە ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی بژین.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: كە بەم بۆنەیەوە، رۆڵی گرنگی ئەم پێكهاتە رەسەنە بەرزدەنرخێنین سەبارەت بە هەڵوێستە نیشتمانییەكان و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییەكان لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی دیكەی عێراق و بەشداری و پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و كەلتووری لە مێژووی وڵات. هەروەك هەموو ساڵێك خوشك و برایانی سابئەی مەندائی لە ئاشتی و خۆشیدا بن.