بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك جێگرەوەی بودجە نییە.
زاملی لێدوانێكدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان كە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە پێشنیاركراوە جێگرەوەی بودجە نییە.
وتیشی: ئەو یاسایەی پێشنیاركراوە تایبەتە بە چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا و هاوردەكردنی گاز و پێدانی قەرزی گاز و زیادكردنی پێكهاتەكانی كۆبوونی خۆراك بۆ هاوڵاتیان دابین دەكات، هەروەها یاساكە پشتگیری تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەكات.