بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی "شێریف سلێمان "وەک سەرۆکی لیژنەی کارووباری کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی کۆمەڵگا ڕاگەیاند.
فەرمانگەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی کۆمەڵگای کردووە".
وە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەکە پەرلەمانتار "شێریف سولەیمانی " وەک سەرۆکی تەمەن هەڵبژاردووە."