بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح و لوكاس گاسر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و رێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان تاوتوێكرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار لەكۆشكی سەلام لەبەغداد پێشوازیكرد لە لوكاس گاسر، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق.
ئاشكراشیكرد: لەدیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و رێكاكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەبوارە جیاجیاكان كرا بەئاڕاستەی خزمەتكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان، هەروەها سەرۆك كۆمار هەوڵەكانی باڵیۆزی سویسرای لەماوەی كاركردنی لە عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرزنرخاند.