بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری هۆزەکان لە پەرلەمانی عێراق "مەحمود ئەلمەشهەدانی " وەک سەرۆکی بەتەمەن بۆ لیژنەکە هەڵبژێردرا.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، "حاكم ئەلزاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری هۆزەكانی لە پەرلەمان كرد". "
وە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەکە مەحمود ئەلمەشهەدانی وەک سەرۆکی بەتەمەنی بۆ لێژنەکە هەڵبژاردووە، هەروەها "محەمەد سیھود"ی وەک جێگری لیژنەکە ھەڵبژارد.