بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دیاردەی قەرەباڵغی هاتوچۆ جێگای قبوڵ نییە، و جەختیشی لە پێویستی دەستپێكردنی پڕۆژەی میترۆی بەغداد كردەوە.
كازمی لەوتارێكدا لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بینای سكرتارییەتی بەغداد كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: بەغداد پایتەختی ئاشتییە و یەكەم زانكۆیش لە بەغداد بووە لە كەنارەكانی ڕووباری دیجلە، قوتابخانەی موستانسریە، وتیشی: بەغداد ئەمڕۆ زۆر ئازار دەچێژێت و بەڕوونی پشتگوێخراوە ئەوە سەرەڕای پشتگیری حكومەت بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی پایتەخت.
رونیشیكردەوە: دڵگران و نیگەرانین كە واقیعی پایتەختەكەمان بەم شێوەیە ببینین و ئەم كەمتەرخەمیەش چەندین ساڵە درێژەی هەیە كە بۆ هەموومان وەك بەرپرسان گونجاو نییە، بۆیە دەبێت لە بەغداد هەوڵێكی نائاسایی بدرێت بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری شارەوانی بەردەوام كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو بوارەكانی ژیان هەبێت.
كازمی بە ستافی پێشكەوتووی سكرتارییەتی بەغدادی وت: چاوپێكەوتنمان لەگەڵ ئێوە ئەمڕۆ لەسەر بنەمای دەربڕینمانە بە راشكاوی، دەرفەتێكی نوێیە بۆ دروستكردن و ئاوەدانكردنەوەی پایتەخت.
وتیشی: نیگەرانم لە بینینی بەغداد لەم دۆخەی هاتوچۆ و كاریگەری پلانی بێمانای كەسانی خاوەن هێز و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی موڵك لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراوی شارەكە.
كازمی ئاشكراشیكرد: گرنگە ئێمە پرۆژەكان ڕێكبخەینەوە و كار بكەین بۆ لابردنی ئەو ڕواڵەتانەی كە شایستەی پایتەختێكی كۆنی وەك بەغداد نین.
وتیشی: ئێمە هیوامان خواست كە سكرتارییەتی بەغداد ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و دوای شەپۆلە خۆڵبارینەكانی ئەم دواییە هەڵمەتێكی هاوتەریبی بۆ خاوێنكردنەوەی شەقامەكان دەست پێ بكات.
سەبارەت بە مامەڵەی هاوڵاتیان و گەندەڵی دارایی و ئیداری، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: زۆر عەیبەیە كە مامەڵەی هاوڵاتیان تەواو نەبێت ئەگەر بە بەرتیل نەبێت و پێویستە دادگا كار لەسەر لە فەرمانگەكانی سكرتارییەتی بەغداد بكات بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان بە خێرایی.
وتیشی: ئێمە پەشیمانین لە بینینی مۆنۆمێنتی ئازادی و مەیدانی گەل لەم دۆخەدا و پێویستە 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا كاربكەین بۆ ئاوەدانكردنەوەی و ئەوەش ئێستا ئاراستەمانكردووە و كاری لەسەر دەكەین.
جەختیشیكردەوە: ڕۆژانە سەردان دەكەم و دەبینم هەندێك لە خاڵەكانی پشكنین پێویستیان بە كاتژمێر و نیوێك هەیە بۆ تێپەڕاندن، بۆیە لەم حاڵەتەدا متمانەی هاوڵاتیان بە یاسا چۆن دەبێت، وتیشی: پێویستە كاربكەین بۆ كاراكردنی ترافیك لایت لە شەقامەكانی بەغداد و رێكخستنی هاتووچۆی یاسایی و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ.
هەروەك كازمی سوپاسی ئەو كارەی كرد كە لەشەقامی موتەنەبی كراوە و كارەكەش ئاراستە دەكەین بۆ دووبارەكردنەوەی ئەزموونەكە لەشەقام و ناوچەكانی تری بەغداد.
وتیشی: پرۆژەی میترۆی بەغداد یەكێكە لەو پرۆژە گرنگانەی كە پایتەخت پێویستی پێیەتی و پێویستە بە زووترین كات دەست پێبكرێت و هەروەها كاری پرۆژەی گواستنەوەی ڕووبارەكە بەشێوەیەك كە گونجاو بێت بۆ هاوڵاتیان بە دابینكردنی وێستگەی وەستانی ڕێكخراو.
كازمی داوای لەهەموو هاووڵاتیان كرد سكاڵاكانیان ببەنە نوسینگەی سەرۆك وەزیران لەبارەی مامەڵەكیانیان و پێدانی بەرتیل و وتیشی: دەست بە لێكۆڵینەوە دەكرێت.