بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا ئەمرۆ چوارشەممە، پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتان تاوتوێكرد.
نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیكرد لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی سەردانی كردبوو.
ئاشكراشیكرد: لە دیدارێكدا هەردوولا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرد بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش دەكات، هەروەك حەلبوسی ئاماژەی بە هەوڵەكانی باڵیۆزی ئەمریكا كرد لە ماوەی كاركردنی لە عێراق لەو بوارەدا و هیوای سەركەوتنی بۆخواست لە ئەركی داهاتوویدا.
لای خۆیەوە ماتیۆ تۆلەر سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.